‌یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەم بابەتە لە فەیسبووک یان توویتەر شێر بکەن

له‌سه‌ر وتارێك دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دادگاییكردنی مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌كرێته‌وه‌

Write e-mail Print PDF

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێكی ڤیدۆیی مه‌لامه‌زهه‌ر، فیدراسیۆنی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ دروستكردنی كه‌مپینێك بۆ ڕای گشتی و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دادگاییكردنی مه‌لا مه‌زهه‌ر.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌، فیدراسیۆنی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌یه‌ به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست هه‌ندێك مه‌لا و وتاربێژی ئاینی به‌بێ ڕه‌چاوكردنی شعورو هه‌ستیان، بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ پیرۆزییه‌كان و موقه‌دده‌ساتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، جارێك جه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆز و جارێك بێ ئه‌خلاقكردن و بێ شه‌ره‌فكردنی رۆژنامه‌نووسان و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تر كه‌ كاری مامۆستایانی ئاینی نییه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ "مه‌لامه‌ز هه‌رتاهیر له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر مینبه‌ر به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ست و شعوری خه‌ڵك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌رپرس و پارێزگاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ و پۆلیسه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ قوربانی ئیمامی عومه‌ر ده‌كات".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا فیدراسیۆنی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان داوا له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات وه‌ك هه‌میشه‌ بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێ و داواكاری گشتیش وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ئاست ئه‌م تاوانه‌ بێده‌نگ نه‌بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ و رێكخراوه‌كانی تریش له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌ بێنه‌قسه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
داواكاری گشتی
ڕای گشتی له‌كوردستان

ماوه‌یه‌ به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست هه‌ندێك مه‌لاو وتاربێژی ئاینی به‌بێ ڕه‌چاوكردنی شعورو هه‌ستیان بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌پیرۆزییه‌كان و موقه‌دده‌ساتی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كه‌ن، جارێك جه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆزو جارێك بێ ئه‌خلاق كردن وبێ شه‌ره‌ف كردنی رۆژنامه‌نووسان و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تر كه‌ كاری مامۆستایانی ئاینی نیه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا نه‌ په‌رله‌مان و نه‌ حكومه‌ت و نه‌ داواكاری گشتی و هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی بچوكترین هه‌ڵوێستی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌نواند دوا وتاری ئیهانه‌ و بێحورمه‌تكردنی مرۆڤی كوردیش له‌لایه‌ن مه‌لامه‌ز هه‌رتاهیر ناوێك له‌شاری هه‌ولێره‌ كه‌ له‌سه‌رمینبه‌ر به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ست و شعوری خه‌ڵك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌رپرس و پارێزگاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و پۆلیسه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ قوربانی ئیمامی عومه‌ر ده‌كات.

له‌كاتیكدا ئێمه‌ له‌م مانگه‌دا یادی كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی ناخۆش و جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌م كه‌یسه‌ بۆته‌ كه‌یسێكی جیهانی و له‌ په‌رله‌مانی وڵاتان كار بۆ ناساندنی ده‌كرێت ئه‌م مه‌لایه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌ست و شعوری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌وجۆره‌ یادی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌ویش نموونه‌ بن، بۆ حوكمڕانییه‌كی دادپه‌روه‌ر ئه‌وه‌ هه‌موومان خه‌ونمان پێوه‌ بینیوه‌ و كارمان بۆی كردووه‌ و ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی زانستی نییه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ و ئێمه‌ وه‌كو (فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) ئه‌م وتانه‌ی ناوبراو به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست به‌بێ نرخكردنی مرۆڤی كورد ئه‌زانین و به‌جۆریك له‌ بچوككردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كورد ئه‌زانین و هیوادارین چیتر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگا به‌و جۆره‌ له‌ته‌شهیر و بێ ڕێزیكردنه‌ی به‌هاكانی مرۆڤ له‌ كوردستان بگرن، له‌لایه‌ن هه‌ندێك مه‌لای ئاینی و داواكارین له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك هه‌میشه‌ بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێ و داواكاری گشتیش وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئاست ئه‌م تاوانه‌ بێده‌نگ نه‌بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ و رێكخراوه‌كانی تریش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بێنه‌قسه‌ و ئێمه‌ وه‌كو فیدراسیۆنه‌كه‌مان لێره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینێك بۆ دروستكردنی ڕای گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دادگاییكردنی ئه‌م مه‌لایه‌ بۆیه‌ پێویستیمان به‌ پاڵپشتی هه‌موولایه‌كه‌.

فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری رێكحراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی

Add comment


Security code Refresh